PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌ریوان ـ كورته فیلمه‌كانی "هاوارێك پڕ له خۆزگه"، "له دایكی بوونێكی دیكه" و "ملوانكه‌ی شین" له ده‌رهێنانی كیان جیهانی له 5 سانسی جیاوازدا له شاری مه‌ریوان نمایش ده‌كرێن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری مه‌ریوان، كورته فیلمی "هاوارێك پڕ له خۆزگه"، كورته فیلمی "تولدی دیگر" واته "له دایكی بوونێكی دیكه" و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "ملوانكه‌ی شین" له ده‌رهێنانی كیان جیهانی له 5 سانسی جیاوازدا، كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژانی 10 تا 15ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 28ی فێبرییه تا 5ی مارچی 2009 واته هه‌موو رۆژێك هه‌ر سێ فیلمه‌كه له یه‌ك سانسدا له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری شاری مه‌ریوان نمایش ده‌كرێن.
هونه‌رمه‌ند كیان جیهانی زیاتر بۆخۆی كاری نووسینی سیناریۆ، ده‌رهێنه‌ری، وێنه‌گرتن و مونتاژی كورته فیلمه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م ده‌رهێنه‌ره تا ئێستا 5 كورته فیلمی سازكردووه، له‌وانه: "فردا روشن است" واته "سبه‌ی رووناكه"، "ملوانكه‌ی شین"، "به‌هارێك له ره‌نگی خۆڵه‌مێش"، "هاوارێك پڕ له خۆزگه" و "تولدی دیگر" واته "له دایكی بوونێكی دیكه".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "له دایكی بوونێكی دیكه" له دوایین نمایش كردنیدا كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 29ی ئۆكتۆبری 2008 رێكه‌وتی 8ی خه‌زه‌لوه‌ری 1387ی هه‌تاوی له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری شاری مه‌ریوان نمایش كرا. ئه‌م فیلمه ژیانی كچێك ده‌گێڕێته‌وه كه له جه‌نگی ئێران دژی رژیمی به‌عس له شاری مه‌ریوان ون ده‌بێت، پاشان وه‌كوو مامۆستایه‌كی قوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێد و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق