PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "هاموون و ده‌ریا" له وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری كورد توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی ئیبراهیم فروزش، له یه‌كه‌مین سینه‌مای منداڵانی پارێزگای سیستان و بلووچستان له شاری زاهیدان نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی بنكه‌ی هزری منداڵان و مێرمنداڵان له شاری تاران، یه‌كه‌مین سینه‌مای منداڵانی پارێزگای سیستان و بلووچستان له شاری زاهیدان كه تازه سازكراوه و 300 كورسی بۆ بینه‌ران هه‌یه به نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "هاموون و ده‌ریا" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم فروزش و له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی ده‌ستی به كار كرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "هاموون و ده‌ریا" بۆ یه‌كه‌م جار له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی 26مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له سینه‌ما سه‌حرا له شاری تاران نمایش كرا و له‌درێژه‌دا له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی ئێران و دنیا پێشكه‌ش كرا.
دوایین به‌شداری ئه‌م فیلمه له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوالالامپوور له وڵاتی مالیزیا بوو كه توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگدانه‌ری فیستیڤاڵ له لایه‌ن چه‌نگیز سه‌یاد، به‌ده‌ستبێنێت.
سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "هاموون و ده‌ریا" به پێی كتێبێك به‌م ناوه له نووسینی عه‌بباس جه‌هانگیریان و له لایه‌ن ئیبراهیم فروزێشه‌وه نووسراوه. چیرۆكی كوڕێكی مێرمنداڵ به ناوی "هاموون" ده‌گێڕێته‌وه، كه ئامێرژه‌نی دووتاره و له گه‌ڵ دایه گه‌وره‌ی له گوندێك ده‌ژی، له نێوان هاموون و كچه مامه‌كه‌ی به ناوی "ده‌ریا" ئه‌وینێك په‌یدا ده‌بێت و ... .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق