PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ سینه‌ماكاری لاوی كورد شه‌هرام موكری وه‌كوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن، فیلمه 100 چركه‌كانی ئێرانی بۆ به‌شداری له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه، هه‌ڵبژارد.
به پێی راپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵ له شاری تاران، سینه‌ماكاری كرماشانی شه‌هرام موكری وه‌كوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ 6 سینه‌ماكار و ڕخنه‌گری دیكه، فیلمه 100 چركه‌كانی سینه‌مای ئێرانیان بۆ به‌شداری له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه، كه بریتین له هونه‌رمه‌ندان: شه‌هرام موكری، سینه‌ماكار ئه‌میر شه‌هاب ره‌زه‌ویان، سیناریۆنووس خاتوو مینوو فه‌رشچی، رخنه‌گری سینه‌ما سید جه‌ماڵ حوسێنی، به‌رپرسی بنكه‌ی سینه‌مایی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای تاران بێهنام به‌هادۆری، ده‌رهێنه‌ر عه‌لی وه‌زیریان و سینه‌ماكار موحسین به‌رمه‌هانی، له نێوان 1054 به‌رهه‌می سینه‌مایی كه له لایه‌ن سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها 7 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ كرابوو، 114 فیلمیان بۆ به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان كرد.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه به هه‌وڵی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای تاران و هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی بانكی مه‌ركه‌زی و رێكخراوه‌ی لاوانی خاچی سووری كۆماری ئیسلامی ئێران، به مه‌به‌ستی دیاری كردن و ناساندنی هونه‌رمه‌نده به‌هره‌داره لاوه‌كانی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها كاراكردنی سینه‌مای 100 چركه به دروشمی "سینه‌مای پرسیار" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی 100 چركه و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی 100 چركه، به به‌شداری 114 به‌رهه‌می سینه‌مایی له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی 5 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا، له به‌شه‌كانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و له‌خۆبردوویی، له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق