PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" Lonely Tune Of Tehran له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كورد توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی سامان سالوور، له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و سویسرا ئه‌وروپا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" Lonely Tune Of Tehran له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كورد توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی ئێرانی سامان سالوور له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و سویسرا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا نمایش ده‌كرێت.
به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" خاتوو نه‌سرین میرشه‌ب، دوای نمایش كردنی فیلمه‌كه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و سویسرا، كارئاسانی ته‌واوی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی كه له وڵاتی به‌لژیكا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا نمایش بكرێت.
فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" چیرۆكی كۆڕێك به ناوی بێهرووز ده‌گێڕێته‌وه كه له شه‌ڕی ئێران دژی رژیمی به‌عس، جیهازی بێ‌سیمی پێبووه و ئێستا به هاوڕێیی له‌گه‌ڵ كوڕه پووره‌كه‌ی به ناوی حه‌مید كه ئه‌ندازیاری كاروباری ته‌له‌فوونه و ئێستا بێكاره، له شاری تاران خه‌ریكن ئه‌نتێنی ساته‌لایت بۆ خه‌ڵك داده‌به‌ستن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 23ی ژانوییه تا 2ی فێبرییه‌ی 2009 له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆتێنبێرگ" له وڵاتی سوید كه یه‌كێكه له فیستیڤاڵه هه‌ر گرینگه‌كانی وڵاتانی ئیسكانیداوی نمایش كرا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق