PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له پێنجه‌مین هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی ئێران له وڵاتی تونس نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندیه ئیسلامییه‌كان له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "لاك پشتها هم پرواز می كنند" واته "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی ئێران له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "ئیبنی خه‌لدوون" له شاری تونس له وڵاتی تونس نمایش ده‌كرێت.
پێنجه‌مین هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی ئێران له تونس، له رۆژانی 22ی فێبرییه تا 1ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 4 تا 11ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی به نمایش كردنی 7 فیلمی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ڕخنه‌گری ناوداری سینه‌مای ئێران، له لایه‌ن رایزه‌نی فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌روه‌ها به یارمه‌تی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی وڵاتی تونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" بڕیار وایه له یه‌كێك له رۆژه‌كانی هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی ئێران له تونس بۆ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش بكرێت و پاشان له لایه‌ن ڕخنه‌گرانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" به وه‌رگرتنی 43 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی دنیا به یه‌كێك له پڕشانازیترین فیلمه بڵنده‌كانی مێژووی سینه‌مای وڵاتی ئێران دێته ئه‌ژماردن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق