PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ سێ كورته فلمی كوردی به‌ناوه‌كانی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا"، "تاكسی" و "سنوور"، له نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاورنا" له وڵاتی شیلی نمایش كران.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له پێگه‌ی هه‌واڵی كورته فیلم له شاری تاران، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان، كورته فیلمی "تاكسی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌ریوانی دیاكۆ یه‌زدانی له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كان و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "مرز" واته "سنوور" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی سنه‌یی سه‌تا چه‌مه‌نی گوڵ له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه چیرۆكییه‌كانی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا" له وڵاتی شیلی نمایش كران.
جێی ئاماژه پێدانه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كاوێرنا" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا له دوو به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كان و فیلمه دیكۆمنێتییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها دوو به‌شی كورته فیلمه‌كان و فیلمه دیكۆمنێتییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژانی 27 تا 31ی ژانوییه‌ی 2008 له ساری ساحلی "له‌بۆ" له وڵاتی شیلی به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كورته فیلمی چیرۆكی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، وه‌كوو ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران و كوردستان له به‌شی ره‌سمی 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كرا كه له رۆژانی 20 تا 25ی ژانوییه‌ی 2009 1387ی هه‌تاوی له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق