الصفحات

11‏/09‏/2010


فیلمى كوردى و ده‌نگى كورد گه‌یشته‌ سویسرا


شه‌وی پێنجشه‌مه‌ 26ی ئۆگۆست به‌ نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له‌ ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری وڵاتی سویسرا و دكتۆر "كاوه‌ مه‌حموود" وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی كورد، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی زوریخ له‌ ژێر ناونیشانی "فیلمی كوردی و ده‌نگی كوردی" له‌ هۆڵی سینه‌ما "فیلمپۆدام" له‌ شاری زوریخ له‌ وڵاتی سویسرا ده‌كرێته‌وه‌.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ 10 فیلمى سینه‌مایی درێژ نمایش ده‌كرێن و جگه‌ له‌ نمایشی فیلمه‌ كوردییه‌كان ئه‌و فێستیڤاڵه‌ دوو برِگه‌ى دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ.
شاخه‌وان ئیدریس به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌مای هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا گوتى: به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان و نیشاندانى فیلمه‌ سینه‌ماییه‌ كوردییه‌كان به‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سینه‌ما به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبری سویسری فێستیڤاڵی فیلمى كوردى له‌ زیوریخ سازده‌كه‌ین".
شاخه‌وان گوتیشی: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ماوه‌ى 4 رۆژ ده‌خایه‌نىَ و راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌.
فیلمه‌ به‌شداربووه‌كانى ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بریتین له‌: "نیوه‌ مانگ" له‌ ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی"، "سرته‌ له‌گه‌ڵ با" له‌ ده‌رهێنانی "شه‌هرام عه‌لیدی"، "من دیت" له‌ ده‌رهێنانی "میراز بێزار"، "باهۆز" له‌ ده‌رهێنانی "كازم ئوز"، "وینترلاند" له‌ ده‌رهێنانی "هیشام زه‌مان"، "وڵاتی ئه‌فسانه‌" له‌ ده‌رهێنانی "ره‌حیم زه‌بیحی"، "كلۆزئاپ" له‌ ده‌رهێنانی "یوكسه‌ل یاڤوز"، "په‌رِینه‌وه‌ له‌ غوبار" و "شوێنێك بۆ یاری" له‌ ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی".
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی زوریخ به‌ پشتیوانی و چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وڵاتی سویسرا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌ هاوكاری كۆمپانیای سینه‌مایی سویسی "فیلمپۆدام" و له‌ سێ به‌شی "سینه‌مای كوردی ـ ده‌نگی كوردی"، "سینه‌مای به‌ریتانیا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م" و "سینه‌مای بێده‌نگ" له‌ رۆژانی 26 تا 30 ئۆگۆستی 2010 له‌ هۆڵه‌كانی سینه‌مای "فیلمپۆدام" له‌ شاری سویس له‌ وڵاتی سویسرا به‌رِێوه‌ده‌چێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk