ئه‌مڕۆ به به‌شداری كورته فیلمی كوردی "مافووره‌ی دار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد عه‌بدولره‌حمان میرانی، 25مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبوورگ" له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له پێگه‌ی هه‌واڵی كورته فیلمی هامبوورگ، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2ی جوون به به‌شداری كورته فیلمی كوردی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet له نووسینی هایده وه‌یسی و له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كامیارانی عه‌بدولره‌حمان میرانی له به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبوورگ" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مڕۆ ئه‌م فیستیڤاڵه له رێوڕه‌سمێكی به شكۆدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 8ی جوونی 2009 له شاری هامبوورگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی كوردی "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet بڕیاروایه له رۆژانی پێنجشه‌ممه 4ی جوون و شه‌مه 6ی جوون له به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 25مین خولی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "هامبوورگ" نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "هامبوورگ" دوای فیستیڤاڵی "ئۆبێرهاوزێن" یه‌كێكه له گرنگترین فیستیڤاڵه‌كانی كورته فیلم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مساڵ به نمایش كردنی 400 فیلم له سینه‌ماكارانی 40 وڵاتی دنیا له چه‌ندین به‌شی سه‌ره‌كیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: "كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی"، "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای رۆمانیا"، "كێبڕكێی ئه‌ڵمانیا"، "ئه‌و فیلمانه‌ی كه به پاره‌ی كه‌م سازكراون"، "نمایش كردنی تایبه‌تی باشترین فیلمه‌كانی 25 خولی پێشووی فیستیڤاڵ"، "سێ خوله‌ك به خێرایی"، "جانتایه‌ك له كۆزۆڤۆ" و هه‌روه‌ها به‌شی "شه‌وه‌كانی كورته فیلمی هامبوورگ (HH-SF)".
11مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هامبوورگیش له رۆژانی 1 تا 7ی جوونی 2009 له ته‌نیشت 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "هامبوورگ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه پێدانه كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه و ساڵی 2008 له گوندێگی سنووری كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن عه‌بدولره‌حمان میرانی وێنه گیراوه، ئه‌م كورته فیلمه چیرۆكی دانیشتوانی گوندێك ده‌گێڕێته‌وه كه داره‌كانی پرده‌كه‌یان خراپ بووه و به زه‌حمه‌ت له شوێنی دوور داری بۆ دێنن و سه‌ر له نوێ نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق