شه‌هرام عه‌لیدی رایگه‌یاند "له فیستیڤاڵی كان له‌به‌رچاوی هه‌زاران ئاماده‌بوو، به كوردی هاتینه ئاخاوتن و په‌یامی ئاشتی خوازی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان بۆ ته‌واوی گه‌لانی دنیا به ئاوات خواست".به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind"، له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد شه‌هرام عه‌لیدی كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه‌كوو ته‌نیا فیلمی سینه‌مایی به زمانی كوردی، له به‌شی كێبڕكێی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 نمایش كرا و توانی له به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا سێ خه‌ڵاتی "روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "نمایش كردنی فیلمه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا" به‌ده‌ستبێنێت.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" شه‌هرام عه‌لیدی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئێران و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران له دیدارێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، سه‌باره‌ت به نمایش كردنی فیلمه‌كه‌ی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009، گوتی: "به خۆشحاڵییه‌وه وه‌كوو نوێنه‌رێكی كورد له شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان به‌شداریم كرد، له‌ڕاستیدا فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" به‌رهه‌می خه‌م و ئازار و عه‌شقی ئه‌و میلله‌ته‌یه و من وه‌كوو نوێنه‌رێكی ئه‌و خه‌ڵكه له فیستیڤاڵه‌كه ئاماده‌بووم. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكیده‌كه‌م و ده‌ڵێم كه فیلمێكی كوردی و به زمانی كوردی ئاماده كراوه و به‌رهه‌می حكومه‌تێكه كه ته‌واوی توانای خۆی بۆ كولتوور و سازكردنی فكر داناوه و له‌م بوارانه‌دا زۆر هه‌وڵده‌دات."
هه‌روه‌ها گوتی: "به خۆشییه‌وه ده‌توانم بڵێیم له فیستیڤاڵی كان هه‌زاران بینه‌رمان بوو كه هه‌ر كام له‌م بینه‌رانه بۆخۆیان له وڵاتی خۆیاندا سه‌رۆكی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و سینه‌مان و بۆ خۆیان رێكخه‌ری فیكری ئه‌و وڵاته‌ن. هه‌مووی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد، ژینۆساید، ئه‌نفال و هه‌روه‌ها بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه ئاشنا بوون. زۆرم پێی خۆش بوو كه دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك فیلمه‌كه‌ی ده‌بینی پڕ له هه‌ستێكی خۆش له هۆڵی سینه‌ماكه ده‌چووه ده‌ره‌وه."
شه‌هرام عه‌لیدی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هه‌ر كام له‌مانه بڕیاریداندا و گوتیان ئێمه له داهاتوودا ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و میلله‌ته ده‌خه‌ینه گڕ، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها له رێگای دووریشه‌وه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین. فیلمه‌كه چۆنكه نه‌رم و مرۆڤانه‌یه و هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان تیایدا باسكراوه، به جوانی توانی له‌گه‌ڵ بینه‌رانی فیستیڤاڵی كاندا په‌یوه‌ندییه‌كی باش بگرێت. من دوای وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌مووه وزه‌یه له بینه‌رانی بیانی، پڕ به هه‌ستێكی خۆش هاتمه‌وه بۆ باوه‌شی گه‌له‌كه‌ی خۆم."
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌توانم ئێستاكه بڵێیم هه‌زاران خه‌ڵكی پێرفێشناڵ كه له بواری سینه‌مادا كار ده‌كه‌ن، له فیستیڤاڵی كان هاتن فیلمه‌كه‌یان بینی و ئێستاكه ده‌زانین كه كورد هه‌یه و مه‌سه‌له‌ی كورد له ئارادایه و هه‌روه‌ها كورد تا چه‌نده ئاشتی خوازه و له‌م بواره‌دا چه‌نده هه‌ڵده‌دات. هه‌روه‌ها زانیان كه شوێنێك وه‌كوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه كتێب و فیلم و ئه‌مانه به‌رهه‌م دێنێت. یانی بینه‌ران له فیستیڤاڵی كان بڕوایان نه‌ده‌كرد كه له عێراقدا ئه‌وه‌نده سه‌قامگیری بێت و ئه‌وه‌نده فكر ببێت كه شوێنێك هه‌بێت كه بتوانێت ئاوه‌ها فیلم به‌رهه‌م بێنێت. له ڕاستیدا ئێمه وه‌كوو نوێنه‌رێك باسی هه‌مووی ئه‌و شتانه‌مان بۆ بینه‌ران كرد."
سینه‌ماكاری كورد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "به خۆشییه‌وه كاك عه‌بباس غه‌زالی وه‌كوو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له فیستیڤاڵی كان ئاماده‌بوو، ئێمه له پێش چاوی هه‌زاران كه‌س كه هاتبوون فیلمه‌كه ببینن و هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی ناوداری دنیا به كوردی هاتینه ئاخاوتن، له درێژه‌ی رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین سانسی نمایش كردنی فیلمه‌كه‌دا من جێگای خۆمدا به كاك عه‌بباس غه‌زالی و ئه‌ویش له په‌یامێكدا له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ئاشتی بۆ ته‌واوی گه‌لانی دنیا به ئاوات خواست. كه ئه‌م قسانه له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه به چه‌پڵه رێزانی زۆر پێشواوی لێكرا. یانی هه‌ستمان به‌وه كرد كه ئێمه توانیومانه وه‌كوو شاندێك بین بۆ ئاشتی خوازی و فیكر له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانی دیكه بگۆڕینه‌وه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین."
شه‌هرام عه‌لیدی سه‌باره‌ت به نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له به‌شی كێبڕكێی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009، گوتی: "فیلمه‌كه سێ جار بۆ ته‌واوی به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به گشتی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌شی ته‌كنیكی و پێرفێشناڵی هونه‌ری سینه‌ما نمایش كرا و هه‌روه‌ها دوو جاریش بۆ خه‌ڵكی ئاسایی كه له فیستیڤاڵی كان ئاماده‌بوون پێشكه‌ش كرا. له یه‌كه‌مین سانسی نمایش كردنی فیلمه‌كه‌دا كه له هۆڵی "میرامار" یه‌كێك له هۆڵه گه‌وره و پێرفێشناڵه‌كانی فیستیڤاڵی كان به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری دنیا و به تایبه‌ت سینه‌ماكاری به توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی ئاماده‌بوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رخنه‌گران و رۆژنامه‌نووسانی دنیا به هۆی پڕ بوونی هۆڵه‌كه له پشت درگاكه مانه‌وه و نه‌یانتوانی بێنه ژوورێ و فیلمه‌كه ببینن. ئێمه فیلمه‌كه‌مان پێشكه‌ش كرد و زۆر یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره‌كانی ناوداری دنیا له هۆڵه‌كه ئاماده‌بوون و فیلمه‌كه‌یان بینی كه ئه‌وه بۆ من وه‌كوو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه جێگای شانازییه و زۆر دیمه‌نێكی بێوێنه بوو."
سینه‌ماكاری كورد عه‌لیدی سه‌باره‌ت به ره‌نگدانه‌وه‌ی فیلمه‌كه له شوێنی فیستیڤاڵی كان و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی دنیادا، گوتی: "هه‌مووی زمانه‌كان و وڵاته‌كان نێوه كوردییه‌كه‌ی فیلمه‌كه‌یان ده‌گوت، واته "سرته له گه‌ڵ با"، یانی من و هاوسه‌ركه‌م خاتوو گوڵاڵه خوسره‌وی كوردستانی هه‌ر به ناوی "سرته له گه‌ڵ با"وه چووینه سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵی كان و فیلمه‌كه هه‌ر به‌م ناوه به بینه‌ران ناسێندرا. له هه‌موو شوێنكێیش به كوردی ناوی فیلمه‌كه نووسرابوو، هه‌روه‌ها وێنه‌ی یه‌كه‌می یه‌كێك له بوولته‌نه‌كانی رۆژانه‌ی فیستیڤاڵی كان، وێنه‌ی دیمه‌نێكی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" بوو، هه‌موو كه‌سێكیش ده‌یزانی كه ئه‌و فیلمه به زمانی كوردییه. زۆرێك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵنێری دنیا له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه وتاریان و هه‌واڵیان نووسی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئێمه وت‌ووێژیان كرد، له‌وانه: CNN، "ئه‌لجه‌زیره"ی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، BBC، ته‌له‌فیزیۆنی 2ی فه‌ره‌نسا، Cinema Cine، ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی چێك، به‌لژیك، العربیه و VOA له ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك رۆژنامه و گۆڤاری به‌نرخی دنیا."
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" شه‌هرام عه‌لیدی له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا، گوتی: "من له زۆربه‌ی ئه‌و وتووێژانه‌دا باسی ئه‌وه‌م كردووه كه له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ كاروباری كولتووری چه‌نده هه‌وڵده‌درێت و كاری باش ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه فیلمی "سرته له گه‌ڵ با" فیلمێكی كوردییه و زۆر هه‌وڵ بۆ نیشاندانی به‌شه مرۆڤانه‌یه‌كه‌ی كورد ده‌دات. له وتووێژ له‌گه‌ڵ VOA و هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی نمایش كردنی فیلمه‌كه له فیستیڤاڵی كاندا سپاسی كاك نێچیرڤان بارزانی و هه‌روه‌ها كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییم كرد."
pba
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق