فیلمی سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له فیستیڤاڵی كان، توانی له چوار خه‌ڵاتی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گران سێ خه‌ڵاتی به‌ده‌ست بێنێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با"، له ده‌رهێنانی "شه‌هرام عه‌لیدی" كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه‌كوو ته‌نیا فیلمی سینه‌مایی به زمانی كوردی، به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر، له به‌شی كێبڕكێی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 زیاتر له 5 جار نمایش كرا و له لایه‌ن رخنه‌گران، رۆژنامه‌نووسان و بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا و له كۆتاییدا توانی له چوار خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا سێ خه‌ڵات به‌ده‌ستبێنێت، كه بریتین له: "خه‌ڵاتی روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "نمایش كردنی فیلمه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا ـ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ و سندووقی سه‌ره‌كی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی ((ACID/CCAS". جێی ئاماژه پێدانه "خه‌ڵاتی روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا" یه‌كێكه له گرینگ‌ترین خه‌ڵاته‌كانی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی كان و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م به‌شه دێته ئه‌ژمارن، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه له نێوان گه‌نجانی فه‌ره‌نسه‌وی و ئه‌ڵمانی هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" خه‌ڵاتی Regards Jrunes به‌ده‌ستهێنا تاكوو یه‌كێك له‌و فیلمه سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كان 2009 بێت. به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كان رۆژی هه‌ینی به ده‌ستنیشان كردنی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ كۆتایی پێهات.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" وه‌كوو ته‌نیا فیلمی كوردی له فیستیڤاڵی كاندا له چه‌ندین سانسی جیاوزدا نمایش كرا و له به‌شی كێبڕكێی چل و هه‌شته‌مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی له‌گه‌ڵ 6 فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات له ركابه‌ریدا بوو. ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها له فیستیڤاڵی كانی 2009 له‌گه‌ڵ 20 فیلمی دیكه بۆ وه‌رگرتنی كامێرای زێڕین كاندید كراوه و هه‌ڵبه‌ت بۆ خه‌ڵاتی "فیپرشی"ش له ركابه‌ریدا ده‌بێت.
جێی ئاماژه پێدانه خاتوو گوڵاڵه خوسره‌وی كوردستانی هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند شه‌هرام عه‌لیدی و یه‌كێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" به جلوبه‌رگی رازاوه‌ی كوردستان له رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕبوون و چوونه سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له‌به‌رچاوی كامێراكانی دنیا، شه‌هرام عه‌لیدی هاوڕێیه‌تی كرد و بۆ یه‌كه‌م جار ئافره‌تێكی كورد دیمه‌نێكی جوان و بێوێنه‌ی بۆ خه‌ڵكی كورد و هه‌روه‌ها كامێراكانی دنیا به‌دیهێنا.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" فیلمێكی مرۆڤانه‌یه و سه‌باره‌ت به ژیان و نه‌مان بۆ بینه‌ر ده‌دوێت له لایه‌كه‌وه له میانه‌ی جه‌نگ و توند و تیژی، هه‌مووان چاوڕوانی له دایك بوونی كۆرپه‌یه‌كن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پیاوێكی نامه‌به‌ر له كوێستانه‌كانی كوردستان به ته‌سجلێكه‌وه له نێوان كورده‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و په‌یامی ئه‌وان بۆ یه‌كتری ده‌بات و له نێوان رێگاشدا به‌رده‌وام ئه‌و وێرانییانه ده‌بینێت كه له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا هاتووه.
زۆربه‌ی ستافی ته‌كنیكی ئه‌م فیلمه له هونه‌رمه‌ندانی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران، هه‌ڵبژێردراون.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "سرته له گه‌ڵ با" بریتین له:نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی.به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: تووره‌ج ئه‌سڵانی.به‌رنامه‌داڕێژ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و به‌رپرسی پلان: ساسان سالوور.مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری.ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌سغه‌ر ئابگوون.ده‌نگدانان، مونتاژ و تێكه‌ڵاوكردنی ده‌نگ: محه‌مه‌د ره‌زا دڵپاك.نووسه‌ری دیالۆگ: جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب.هه‌ڵبژاردنی موزیك: ره‌زا دڵپاك و شه‌هرام عه‌لیدی.مۆنتاژی ده‌نگ و پاڵاوتنی دیالۆگ: ره‌زا نه‌ریمانی زاده.دیزاینه‌ری سه‌حنه و جلوبه‌رگ (ده‌رهێنانی هونه‌ری): شه‌هرام عه‌لیدی.ئه‌كته‌ره‌كان: عومه‌ر چاوشین، مریه‌م بووبانی، موحه‌ره‌م حوسێن قادر، وه‌لید مه‌عرووف، فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، بێستوون عه‌لی قادر، جه‌لیل عه‌زیز حوسێن.مونشی سه‌حنه: مه‌سعوود سیحه‌ت.گروپی ده‌رهێنان: فاخیر محه‌مه‌د بارزانی، هوشیار زێرۆ ئه‌حمه‌د، عوسمان محه‌مه‌دی، مه‌سعوود سیحه‌ت.فۆتۆگرافه‌ر: جه‌واد جه‌لالی.یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م: عیسا مه‌مه‌د خدر، زانا ته‌قی ا‌لدین.به‌رپرسی ته‌داره‌كات: محه‌مه‌د یه‌مینی.گروپی ته‌داره‌كات: ره‌زا پیریایی، حه‌سه‌ن به‌یاتی.یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وێنه‌گر: مێهدی ئه‌سڵانی.گروپی وێنه‌گرتن: سه‌مه‌د حوسێن زاده، ره‌زا گوڵ كه‌ره‌می، محه‌مه‌د داوته‌ڵه‌ب، سیروان گێلی.یاریده‌ده‌ری مۆنتاژ: شه‌بنه‌م حوسێنی.به‌رێوه‌به‌ری سه‌حنه: عه‌لیڕه‌زا ئارایش.دیزاینه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری میكیاژ: ره‌سووڵ سه‌ید عه‌ڕه‌بی.گروپی سه‌حنه و جلوبه‌رگ: سه‌لاح موته‌لیب، سۆران ئیبراهیم.وه‌رگێڕ: گوڵاڵه خوسره‌وی كوردستانی.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی. به‌رهه‌مهێنه‌ر: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق