الصفحات

26‏/02‏/2009

ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان به‌ یه‌كێك له‌ سی فیلمی به‌رچاوی ئێران

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، وه‌كوو یه‌كێك له‌ 30 فیلمی به‌رچاوی 30 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێران هه‌ڵبژێردراوه‌ و له‌ لایه‌ن ماڵی سینه‌مای ئێران بۆ ئارشیڤ و ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگییه‌گانی دنیا ره‌وانه‌ ده‌كرێت.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "زمانی برای مستی اسبها" واته‌ "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" A Time for Drunken Horses له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو یه‌كێك له‌ 30 فیلمی به‌رچاوی 30 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێران هه‌ڵبژێردراوه‌ و بڕیاروایه‌ له‌ په‌كه‌یجێكی فه‌رهه‌نگی به‌ ناوی "سی سال سی نما" واته‌ "30 ساڵ 30 نما"، له‌ لایه‌ن ماڵی سینه‌مای ئێران بۆ ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگییه‌گانی دنیا، شوێنه‌ گرینگه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ بواری سینه‌ما و ئه‌رشیڤ گه‌لی گرینگی دنیا ره‌وانه‌ بكرێت.
جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ نێوان ئه‌م 30 فیلمه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی ئه‌م 30 ساڵی دوایی سینه‌مای ئێراندا، كۆمه‌ڵێك فیلمی گرینگ و ناوداری سینه‌ما له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ئه‌زموون و به‌تواناكانی ئێران به‌رچاوده‌كه‌ون، له‌وانه‌: 1ـ "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" ـ به‌همه‌ن قوبادی، 2ـ "زیر درختان زیتون" ـ عه‌بباس كیارۆسته‌می، 3ـ "مادر" ـ عه‌لی حاته‌می 4ـ "بچه‌های اسمان" ـ مه‌جید مه‌جیدی، 5ـ "اجاره‌ نشینها" ـ داریووش مێهرجوویی، 6ـ "دونده‌" ـ ئه‌میر نادری، 7ـ "باشو غریبه‌ كوچك" ـ به‌هرام به‌یزایی، 8ـ "سرب" ـ مه‌سعوود كیمیایی، 9ـ "من ترانه‌ 15 سال دارم" ـ ره‌سووڵ سه‌در عامیلی، 10ـ "دو زن" ـ ته‌همینه‌ میلانی، 11ـ "بادكنك سفید" ـ جه‌عفه‌ر په‌ناهی، 12ـ "ناخدا خورشید" ـ ناسر ته‌قوایی، 13ـ "روسری ابی" ـ ره‌خشان به‌نی ئیعتماد، 14ـ "ناسرالدین شاه‌ اكتور سینما" ـ موحسین مه‌خمه‌لباف، 15ـ "شرم" ـ كیوومه‌رس پوورئه‌حمه‌د، 16ـ "قسه‌های مجید" ـ كیوومه‌رس پوورئه‌حمه‌د، 17ـ "از كرخه‌ تا راین" ـ ئیبراهیم حاته‌می كیا، 18ـ "نیاز" ـ عه‌لیره‌زا داوودنیژاد، 19ـ "بودن یا نبودن" ـ كیانووش عه‌یاری، 20ـ "بوی كافور عتر یاس" ـ به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا، 21ـ "زیر نور ماه‌" ـ ره‌زا میركه‌ریمی، 22ـ "شیر سنگی" ـ مه‌سعوود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی، 23ـ "لیلی با من است" ـ كه‌ماڵ ته‌بریزی، 24ـ "بازمانده‌" ـ سه‌یفوڵڵا داد، 25ـ "تولد یك پروانه‌" ـ موجته‌با راعی، 26ـ "كیمیا" ـ ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌رویش، 27ـ "چكمه‌" ـ محه‌مه‌د عه‌لی تالبی، 28ـ "هور در اتش" ـ عه‌زیزوڵڵا حه‌مید نیژاد، 29ـ "چهارشنبه‌ سوری" ـ ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی و 30ـ "سفر به‌ چزابه‌" ـ ره‌سوول مولاقولی پوور.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk