ده‌رهێنه‌رێكی ئیرانێ له ماوه‌ی 15 رۆژا، 3 كورته فیلمی له هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م هێنا.هه‌ڵه‌بجه بۆته سه‌رنجی سینه‌ماكاران كه چه‌ندین كاری سینه‌مایی له‌م شاره‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌م دواییه‌ش ده‌رهێنه‌ری ئێرانی مه‌هدی پور مو‌سا سێ كورته فیلمی له‌م شاره به‌رهه‌م هێنا.
ده‌رهێنه‌ری ئێرانی جه‌لیل سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م سێ فلیمه بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "ماوه‌یه‌كه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ین و توانیمان كاری وێنه‌گرتن بۆ سێ فیلم ئه‌نجام بده‌ین".
ده‌رباره‌ی فیلمه‌كانی گوتی "فلیمی یه‌كه‌م به‌ناوی "خوێن"ـه و ماوه‌كه‌ی 30 خوله‌كه، هه‌روه‌ها فیلمێكی دیكۆمێنتی كه باس له كار‌و ژیانی هوشیار دیار كه به هه‌زاران مینی له كوردستان هه‌ڵگرتۆته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌ردوو قاچی له ده‌ست داوه و ماوه‌ی فیلمه‌كه 40 خوله‌كه, فیلمی سێیه‌م به‌ناوی "چاوان"ـه".
جه‌لیل سه‌عید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌م سێ فیلمه له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی مه‌هدی پور موسایه و كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن عه‌لی ره‌زا ئه‌نجام دراوه.
ئه‌م سێ فیلمه به هاوكاری تیپی نواندنی هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م هاتوون، كه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریان تێدا كردووه, هه‌روه‌ها له فیلمی "خوێن" 400 كه‌س وه‌كو كۆمبارس تێدا به‌شدار بوونه.
فیلمی "خوێن" له سیناریۆی جه‌لیل سه‌عیده، سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌م كاره رایگه‌یاند "جگه له ناوه‌رِۆكی فیلمه‌كه كه باس له جیاوازی ره‌گه‌ز ده‌كات، ئامانجی دیكه‌مان هه‌یه ئه‌ویش ئاشنابوونی هونه‌رمه‌ندانی كورده به سینه‌ما و شاره‌زابوونمان له چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مای".
جه‌لیل سه‌عید هه‌روه‌ها گووتیشی "كاری مونتاژكردنی فیلمه‌كان له شاری تاران ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌رهێنه‌ر مه‌هدی پور مو‌سا هه‌وڵ ده‌دات به باشترین و جوانترین شێوه ئه‌م سێ فیلمه به‌رهه‌م بێت".
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق