فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی كورد جه‌میل رۆسته‌می و وه‌رگیراو له رۆمانی "ژانی گه‌ل" له نووسینی ْ"ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"، بۆ یه‌كه‌م جار و له نمایش كردنێكی تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كوردستان له هۆڵی ژماره یه‌كی سینه‌ما فلستین له شاری تاران نمایش كرا.كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" له ده‌رهێنانی "جه‌میل رۆسته‌می" به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوداری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كانی دانیشتووی تاران و بینه‌رانی هونه‌ری سینه‌ما له هۆڵی ژماره یه‌كی سینه‌ما فلستین له شاری تاران نمایش كرا،
له‌وانه: نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئێران نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری پارتی دیمۆكراتی كوردستانی عێراق له شاری تاران دكتور شه‌وكه‌ت بامه‌ڕنی، سه‌رۆكی كورده‌كانی دانیشتووی تاران دكتور ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، سینه‌ماكار جه‌میل رۆسته‌می، به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كوردستان له تاران، به‌رۆژ ئاكره‌یی شاعیر و نووسه‌ر، هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسانی گه‌نجی كوردستان، گۆرانیبێژی نوێخوازی كورد مسته‌فا مه‌حمودی، فه‌رشید غه‌ریب نیژاد سه‌رپه‌ڕشتی گروپی موزیكی چل ده‌ف، هه‌ندێك له ستافی ته‌كنیكی و ئاماده كردنی فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل"، ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكاره لاوه‌كانی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كانی دانیشتووی تاران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر له خه‌ڵكی تاران.
فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" ساڵی پار ته‌نیا جارێك بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه بڵنده‌كانی 11مین خولی جه‌ژنی ماڵی سینه‌مای ئێران له شاری تاران نمایش كرابوو، كه ئاوازدانه‌ری ناوداری موزیكی فیلمی ئێران كارێن هۆمایوونفه‌ر بۆ ئاماده‌كردنی موزیكی ئه‌م فیلمه له گه‌ڵ 4 فیلمی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ندیس و دیپڵۆمای شانازی ناوزه‌د كرابوو، كه له كۆتاییدا توانی ئه‌م پله‌یه به‌سه‌ركه‌وتووییه‌وه به‌ده‌ستبێنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق