كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، له به‌شی ره‌سمی 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی چیرۆكی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی، وه‌كوو ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران و كوردستان له به‌شی فه‌رمی 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كرا.
فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" له 5 به‌ش پێكهاتووه، له‌وانه: "درام"، "زنجیره دراما"، "دیكۆمێنت"، "ریكلام" و "هونه‌ره شانۆییه‌كان". هه‌روه‌ها ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌موو ساڵێك له 8 به‌شی ناكێبڕكێی فه‌رمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: "كورته فیلمه‌كان"، "هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج"، "دیالۆگ"، "نمایشه تایبه‌ته‌كان" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ ئێش" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ له به‌شی "فیپاتێل"ی 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" له فه‌ره‌نسا وه‌رگیرا. ئه‌م به‌شه، بازاری به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆنییه كه فیلمه‌كان به پێی سه‌ر له نوێ بینینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ هه‌ڵبژێردراون و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خسا كه كڕیارانی كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه جۆراوجۆره‌كانی دنیا ئه‌م فیلمانه ببینن و پاش په‌سه‌ندكردنیان بیانكڕن.
جێی ئاماژه پێدانه 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی "فیپا" ساڵی پار به بۆنه‌ی قه‌یرانی ئابووری به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و قه‌یرانه له رۆژانی 20 تا 25ی ژانوییه‌ی 2009 1387ی هه‌تاوی له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق